AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣١ ٢٠:٣٠

کوژرانی 1426 هاووڵاتی عەلەوی لە سووریا

کوژرانی 1426 هاووڵاتی عەلەوی لە سووریا

کۆمیتەی ڕاستی‌دۆزی لەبارەی جەنایەتەکانی مانگی مارچی کەنارەکانی سووریا، لە کوژرانی 1426 کەسی عەلەوی بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی جۆلانی هەواڵی دا و ئیدعای کرد کە ئەو کۆمەڵکوژییە ڕێکخراوە و ئایدیۆلۆژیک نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کۆمیتەی ڕاستی‌دۆزی و توێژینەوە لەبارەی جەنایەتەکانی مانگی مارچی کەنارەکانی سووریا کە سەر بە ڕژیمی ئێستای دیمەشقە، لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گوێدانی کۆمیتەکە بە شەهادەی 930 کەس لە شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە لە دوو پارێزگای لازقیە و تەرتووس و سەردانی 33 شوێنی ئەو دوو پارێزگایە، کوژرانی 1426 کەس و لەوان ژنان و سەربازانی دەوڵەتی پێشووی سووریا پشتڕاست کرایەوە.

یاسر فەرحان ئەندامی ئەو کۆمیتە هەروەها بە پاگەندەی ئەوەی کە بشێوییەکان لەو دوو پاریزگایە بە هۆی هەوڵی پاشماوەی ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ کۆنتڕۆڵی گوند و شارە کەنارییەکانی سووریا لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەلەوی و جوداکردنەوەی ئەو پارێزگایانە لە سووریا بووە، ڕاشیگەیاند: پاش ئەو ڕووداوانە، 200 هەزار کەس هێزی چەکداری بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکە ڕوویان لەو کەنارانە کردووە و لە میانەی پێکدادانی هەر دوو لا، جەنایەت و دەستدرێژی ڕووی داوە. کەواتە پێشیڵکاریی یاسایی، سەرەڕای بەربڵاوبوونی، بە ئانقەست و ڕێکخراوەیی نەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەڵگەمەندکرانی ناوی 298 کەس لە پێشێلکاران، ئیدعایشی کرد: ئەنگێزەی پەلاماردران، تۆڵە بووە، نەک ئایدیۆلۆژیک و زیاتر لە لایەن دزان و تاڵانچیان کراوە.

News ID 56090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha